![]() |
![]() |
|
| ده‌ست نووسه‌کانی عوبێد سورخابی |
|
( - - - ) وەک هەمیشە کە بە ڕیژنەکانم دا پێغەمبەر بە خەونەکانتان دا ئیلهام بە درۆیەکانیان دا ئایین لە هەر شتێک ڕا واتایەک بومەڵێڵی ئەندێشەیەک خورەی جیهانێک ترسی تابۆیەک یا گوریسی شێعرێک بۆ شینگێریەکانم ئای من چ پیاوێکی گەوجم کە وەک هەمیشە گورگێک کاهینانی دژایەتی ئاو و ئوستورە دژایەتی من و هەر شتێک یا هەر شتێک ... ئینسان چۆلترین مانگی خودایە دە لورەی کاهیندا |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه 1390/11/09ساعت 12:59 توسط عوبێد |
|
|
که‌له‌که‌ی چه‌پی خیلقه‌ت پرسیاران دەمرم لە شار و ئاوا دەبم لە چاوت پڕم لە فەلسەفەی مار و دەنوسرێمەوە ناوت کەمێک ئاوس لە هەنار و پۆزێتیڤی ئەم فکرە کە هەڵدێرێم لە مەدار و بکەومە جغزی تاوت دەستت تا ئێوارەی لەشم لێواولێوە لە شۆڕش هەڵدەفڕن مەریەمەی ڕەجم لە ئاسمانی ساوت بمپەڕەوە لە مەعبەد و پەراوێزی ئوستورە بمبەرەوە تا سەرەتای کەسایەتی ڕژاوت سەرم قورسە لە شڕۆڤەی فیزیک و مێتافیزیک تۆ شتێکی بەینابەینی چۆن دا‌و بنێمە داوت سێوان دەخوینمەوە مەرگ و کەشفی تاڵی نیۆتۆن بۆ سۆی تڕاژێدیا دەگرێ زەینم هەتا هەناوت سەرچاوە دە مندا مرد و کۆتایی لە ... نازانم ڕوژنامەوانم تامەزرۆی تیتری سەری بڕاوت ڕەوە ئەسپێکی ناوەخت و هەرەس هێنانی مێشک داده‌بارم ڕۆشنبیرێک لە چاویلکه‌ی شکاوت |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه 1390/11/09ساعت 12:55 توسط عوبێد |
|
|
به‌رده‌بارانی استعفای ناگهانی جه‌نگاوه‌ریک به آرامی چای مینوشم پشت پنجره‌ای که ڕه‌نگه زیندان بم بۆ سربازان گمنام یان ئاوس له ماهیهای کۆڵان یا سنگهای نرسیده به هوروژمی شه‌قام به ئارامی سیگار ده‌کێشم نه‌وه‌ک ده‌ستهایت را امضاء بکه‌م و بمرم نه‌وه‌ک لیوه‌کانت فراموش کنم و بروم سیگار می‌کشم و می‌کشم ئه‌و کاته‌ی مێشکم پڕژا بر روی کاغذ پاره‌های له‌شت له‌شت چ تورت و پر آب است اعجاز لطافت چ خه‌ڵوه‌تێکی مه‌نگه این خیابان بی شورش این کۆڵان بی مرگ این مرد بێ تفه‌نگ و فیشه‌کدان چ مه‌رگێکی تلخ است با هدفی نا مشخص خون با هدف مردن شۆڕش شورش در شه‌ری که نائاسییه به‌رده‌بارانی جه‌نگاوه‌ر نائاسییه استعفای خیابان از هه‌ر چه‌شنه ڕێبوارێکی یخی عابری که تفنگ مینوشد به ئه‌سپایی له کۆڵانی ذهنم و زهینکویر ده‌مرم و سنگسار می‌شوم در چاوت |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه 1390/09/07ساعت 10:2 توسط عوبێد |
|
|
ئاگاداری
|
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه 1390/08/04ساعت 13:26 توسط عوبێد |
|
|
به‌ژنی شێعرێک له بێکهسیمهوه نهوڕهستهی سیمای ته‌نیاییت شکۆفه ده‌ده‌ن به‌له‌کی ژنێکی نیوه‌مانگ به‌رۆکی ژنێکی هه‌مو ئازایه‌تی که له کلدانه‌کانی سه‌رمه‌ستی و ئهڵکۆڵهوه بێوهخته ترسان له ئهڵکۆڵهکانی ژنێکی نیوه‌مانگ دهپهرمهوه ئازا له بێکه‌سی شێعرانێکی نهورهسته دهنوسرێمهوه سه‌رله‌نوێ وه سه‌رمه‌ستم ده‌که‌ن ته‌نیایی کلدانه‌کانی مانگه‌شه‌و و به‌ژنی شکۆفهییت هه‌رگیز ته‌نیایی مانگه‌شه‌وی کلدانت و چرۆی ماچ و شێعر هه‌رده‌م |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه 1390/04/15ساعت 13:22 توسط عوبێد |
|
|
ئه‌نیستیتۆی کلتووری و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی ئه‌نیستیتۆی کلتووری و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی له چوارچێوه‌ی
پاراستن و گه‌شه‌پێدانی کلتوور و ئه‌ده‌بی کوردی وه‌رزنامه‌یه‌کی تایبه‌ت
به ئه‌ده‌بیاتی کوردی بڵاو ده‌کاته‌وه. ئه‌م وه‌رزنامه ئه‌ده‌بیه که
به هاوکاری نووسه‌ران و شاعیرانی کوردستانی ئێران چاپ ده‌کرێت، ئه‌ده‌بیات
و وێژه‌ی کوردی ده‌خاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. کۆمیته‌ی ئه‌ده‌بی و
به‌شی چاپه‌مه‌نی ئه‌نیستیتۆی خانی له نوسه‌ران و دڵسۆزانی ئه‌ده‌بیاتی
کوردی داوا ده‌کات بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه به ناردنی بابه‌ت و
نوسراوه و پێشکه‌ش کردنی تێبینی و پێشنیار یارمه‌تی ئه‌نیستیتۆی خانی
بکه‌ن. ئیمێلی گۆڤار: govari_xani@yahoo.com ماڵپه‌ڕی خانی: www.xani-institute.com ئیمێلی ماڵپه‌ڕی خانی: info@e-xani.com |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه 1390/04/15ساعت 8:27 توسط عوبێد |
|
|
ته‌ور هه‌میشه جنۆکهیێکی ده‌گه‌ڵه که لێیناگهڕێ و دمبه‌دمه‌ی ده‌گه‌ڵ ده‌کا . به‌خوا منیش نازانم خه‌ڵک وا ده‌ڵێن . . . - : نازانم ئه‌و خه‌ڵکه چیان له‌ده‌س حه‌ولادی دیوه ڕۆژ تا ئێواره له‌بن قه‌بران و له مزگه‌وتان و له سه‌ر چاکان ده‌پاڕێنه‌وه خودا کوریان داتێ . ئه‌من هین تێرم لێ خواردوه ، وه‌ڵاهی کابرا هه‌قێتی له سه‌ر مراد ره‌سو و مرادحاسڵان تاوڵی هه‌ڵداوه ، ئه‌منیش بام هه‌ر وام ده‌کرد ، نه بهقسێت ده‌کاو نه پێی پیاوی ئاکاره جوانه‌کانیشی له‌وێ راوه‌ستن . ههتوی خوێڕی چۆنت پشت شکاندم . . . - : ئه‌وه ده‌ڵێی چی هه‌ی شێت و شور . هه‌مو ئه‌تو واتبهسهر هێنا . حه‌یف بۆ ئه‌و کوره. ئاخر بۆچی وات کرد . له‌پێناو چ دا؟ ئه‌من بام هه‌ر ئه‌وێ شه‌وێ خۆم ته‌واو ده‌کرد . . . ئه‌و دمبهدمهیه هیندی ده‌کێشا تا مێشکی کاسهکاسی لێده‌هات و ئه‌و جار پڕ به حه‌وش و حه‌سار و کۆڵان ده‌ی نه‌ڕاند . خهرفا بوو ئیدی . . . * * * دیسان پاشنیوهرۆیهکی گه‌رمی هاوینییه و کۆمه‌ڵێک مناڵی کاڵ و ساکار له‌سه‌ر سه‌کۆی مزگه‌وتی گه‌ڕه‌ک له ده‌وری پیره‌پیاوه خرفاوهکه کۆبوونه‌ته‌وه تا چیڕۆکێکی تر له‌مه‌ڕ ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی خۆی بگێرێته‌وه . نیوه نیوه قاقای ده‌کێشا و نیوه نیوه ده‌گریا . جارجار به هه‌ناسه‌بڕکه و جارجاریش به هێواشی . به گه‌رم و گوڕێکی تایبه‌ت به خۆی ده‌ستێکی به باغڵهمهکه داهێنا و ئاوای درێژه به چیڕۆکه‌که‌ی دا : ... مناڵینه من له هه‌مو ئه‌ندامانی گڕوپه‌که زیره‌کتر و توندوتۆڵ‌تر بووم و ته‌واوێک به ناوچه‌که شاره‌زا بووم ، هه‌ربۆیه‌ش سینگم برده پێش و ووتم گه‌وره‌م ئیزن بده با لێیان بڕۆمه پێش ، دڵنیا به هه‌ر سێک نه‌فه‌ر مردوونه و کسیتر نه‌ماوه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێکیشیان مابێت له چه‌نگاڵی من ڕزگاری نابێت ، ئه‌من سه‌یده‌وانم پێ ده‌ڵێن - ده‌نگی هوڕای مناڵه‌کان به‌رز بۆوه – مانگه‌شه‌وێکی روناک بوو ، زۆر به‌بێده‌نگی و بێ خشپه و هه‌را به‌بن سێبه‌ری ئهسپیندارهکان دا به ناو گیاوگۆڵهکهدا به سینهخیز چومه پێش و که‌وتمه سه‌ر که‌لاکه‌کان ، مناڵینه به‌گۆڕی ئه‌و تاقه حهولادهم ته‌نانه‌ت به مردوییش پیاو سامیان لێده‌کا ، به‌ڵام سه‌یده‌وان به‌رازه به‌راز - ده‌نگی هوڕای مناڵه‌کان به‌رز بۆوه – هه‌رسێک که‌لاک لهسهردهموچاو که‌وتبوون ، به ئه‌سپایی و وشیاریه‌کی ته‌واو به نوکی قۆنداغی کهڵاشینکۆفهکهم وه‌رم سوراندن . ده‌ستی پیاوه‌که له سه‌ر په‌لاپیتکه بوو ، ژنه‌که فریا نه‌که‌وتبو بی کێی سیهکی موسه‌له‌ح کات و پیاوه‌که‌ی تریان ده‌ستی به باغڵهمهکهوه ڕه‌ق هه‌ڵات بوون و ده‌نگی گولله‌کانی من هه‌روا به‌رده‌وام ده قالبی باغڵهمهکه دا ئاوهزهیان ده‌داوه . ئه‌ی هاووار . پیره‌پیاو ده‌ستێکی تری به باغڵهمهکه داهێنا و زرینگه‌ی باغڵهمهکه مچورکێکی ده هه‌مو گیانی به‌زاند .چه‌ن فرمێسکێک به ناو گنجه قووڵه‌کانی سه‌ر رومه‌تی دا هاتنه خوارو ده‌گه‌ڵ ئاوی زاری که له قونیچکی لێوی که‌فی به‌ست بو تێکه‌ڵ بۆوه . هێواش هێواش ده‌نگی ڵه راده‌ی ئاسایی به‌رزتر ده‌بۆوه . کاسهکاسی سه‌ری ده‌ستی پێ‌کرد .خورپه و دڵه‌راوکێ که‌وته گیانی مناڵه‌کان ، هێدی هێدی و به سه‌یده‌وان سه‌یده‌وان کوتن له پیره پیاوه‌که دورکه‌وتنه‌وه ، ئیتر ئه‌لێره ده‌با نهڕاندبای و شێوهلاکهی پڕببا له کهف و گنجی ناو چاوانی ئاڕهقهیان ههڵبهستبا و گیانی وه‌له‌رزین که‌وتبا . ئاڕگه‌ش که به‌م حاڵه‌تانه‌ی باپیری راهاتبوو لێی نه‌ده‌ترسا مناڵه‌کانی ده‌نگ دا و لێی نیزیکتر بۆوه . به نه‌رم و نیانی ، باغڵهمهکهی ، که ته‌نیا یادگاری باوکی بوو له ناو ده‌سته ویشک و ڕه‌ق هه‌ڵاتووه‌کانی باپیری ده‌رهێنا و به ڕاکێش ڕاکێش به‌ره‌و ماڵێی برده‌وه . من خۆم ده‌نگی باغڵهمهم زۆر له‌لا شیرینه به‌ڵام نازام بۆچی به ده‌نگی زرینگه‌ی باغڵهمهی ماڵه کاسهیدهوانی ترس دامده‌گرێت و هه‌ست به ته‌نیایه‌کی قوڵ ده‌که‌م و پێم وایه شاخه‌کان لێم مۆڕ ده‌بنه‌وه . |
|
+ نوشته شده در
شنبه 1390/02/24ساعت 20:18 توسط عوبێد |
|
|
تیتری شه‌هید له‌سه‌ر جوتێک پۆتینی ڕه‌ش
تۆ باشتر له شه‌ڕ ده‌زانی باشتر له سامی شمشیر و له پێده‌شته‌کانی ترس تۆ باشتر له خوێن ده‌زانی ڕۆژی چریکه‌ی خۆره‌تاو کورته‌ی چیڕۆکی ژنێکه حه‌یرانه‌کانی ده تۆ دا ده‌ڕوخێن یا ده زه‌ینت دا سه‌رگه‌ردان پۆلی ئه‌و مه‌لانه‌ی ئه‌شقیان جریوه‌ی ڕه‌وه‌ز و مه‌رگیان کۆچی ئه‌گریجه‌کانی بارانه که به‌رده‌نگی ئه‌م شێعره بم به ڕواڵه‌تی ژنان دا کفن پۆش بۆنی خوێنم له وێرانی به زه‌ینییه‌تی حه‌یران دا کۆڵانێک ئیسماعیل و تامی تفتی ئیمان له جه‌نگه‌ی مه‌رگا بیلقووه شه‌هید و بیلفیعل ئینسان که شه‌هید ته‌عبیری ناواده‌ی کوشتنه مه‌تاڵێک بۆ شه‌ڕ پاساوێک بۆ برین تۆ باشتر له سه‌ته‌لایت و باشتر له په‌یڤی پیرۆز و له گوێچکه‌ی نارنجۆکه‌کان تۆ باشتر له گڵ ده‌زانی برینه ڕاکشاوه‌کانی سه‌ر شه‌قام ڕاشکاوترین هه‌ناسه‌ی ساڵن شه‌کاوه‌ترین ئاڵای بێده‌نگی له شنه‌ی تیربار و شکۆفه‌ی M1 یا میراتگری فه‌لسه‌فه‌ی هابیل ئه‌و براکوژانه‌ی سه‌ره‌تای سوننه‌ت سه‌ره‌تای چه‌قبه‌ستوویی و چه‌قۆیه‌ک ده مێشکم دا خه‌مگینه خه‌مگینم برینێک تا بوکلێمه‌وه که خاک مه‌یل بڕه و وێرغه‌ی شه‌هید به چه‌قۆ دا ته‌نیا خوێنێکی ڕژاوه و سه‌فه‌ری سیفری قوربانی نا نا ئیبڕاهیم ته‌عبیری ئه‌م خه‌ونه‌ت هه‌ڵه‌موته ئه‌م ئیسماعیلانه ناگه‌ڕینه‌وه زه‌م زه‌م چاوی دایکمه گولله رێئاڵه و شه‌هید فانتازیا گوڵێکی فانتێزی له سه‌ر گۆڕم چه‌قۆ ده‌سپێکی شه‌یتانه که به‌هه‌شتم بۆ چاوی له‌یلا فرۆشت سه‌فه‌ر له ته‌نیایی به‌رده‌وه ده‌ست پێدهکرێم پیاوێک وه‌کو ئه‌سپێکی ئاوس له قه‌ڵغان – بۆمبا – نه‌فره‌ت و شه‌ڕ شه‌هید یانی مێترۆ خێرایی یانی نور زه‌مان ئه‌وه‌تا ده چاوی ئه‌م مناڵه دا باوێشک ئه‌دا به‌دی ناکرێ نوری هیچ شه‌هیدێک ده چاوی مناڵ‌دا ده چاوی ئیسماعیلدا ئااااااااااااااخ ئیبراهیم شڵه‌ژاوی خوێن ئه‌و دهرکانهی به‌هه‌شت هه‌میشه‌ی باڵنده قفڵ و مه‌ودای خوا و ئینسان س ... ه ... ر ... گ ... ه ... ر ... د ... ا ... ن ئه‌سله‌ن E = ئینسان E = ئینسانێکی ئازاد E = ئینسانێکی ئازادی ئه‌به‌دی E = ئینسانێکی ئازادی ئه‌به‌دی ئوستوره‌یی E = MC2 ئه‌گه‌ر ئه‌م دێڕه نه‌بوایه نه ئه‌تۆم به له‌نجه‌ی شه‌هید ئه‌فرۆشت و نه ئه‌تۆم به مرۆڤایه‌تی ئه‌زانی خۆم ده‌زانم گۆم تا قووڵتر بێ چاتر ده‌خنکێم |
|
+ نوشته شده در
شنبه 1390/02/24ساعت 20:2 توسط عوبێد |
|
|
حهوتو شه‌ممۆی ئایه‌ت و زوڵاڵ پیاسه ده‌که‌ن رهسوڵانی ترس و قوربانی له مشاره‌وه تا دره‌خت (( حیّ علیالفلاح )) پیاسه ده‌که‌م و ترسی ئایه‌ته‌کانی دره‌خت دهروێم زوڵاڵتر زوڵاڵترین ئینسانی شه‌ممۆ وه که‌ڵافی یهکشهممۆکانم هاڵۆز بنوسه‌وه تا هه‌ورێکی هه‌رگیز نامبارێ و حه‌تمه‌ن هه‌ڵده‌فرن ئهسپێانی ماندو به رێژه‌ی ئاو دا به رێژه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی نیو گه‌ز نه‌ویتر له ئینسان له وێرانی ئینسانێک به ده‌م ئوستورهوه ئینسان و ئوستوره و هه‌ڵفرین هیچ رۆژێکی دوشهممۆم ناڵ نه‌کردو کاڵ بۆته‌وه ژنێکی گه‌رمتر له پێستی هاوین ده‌رونم به‌رده‌ڵان ژنێکی کراوه به‌ڕوی ئێواره‌ی له‌شم ده‌رونم کڵۆڵ که سه‌یر توشی گرێ و ناکۆکیم له ئوستوره‌ی رهسوڵانی ته‌نانه‌ت تامی شه‌وێک / لێوێک / دودرکێک . . . قه‌ده‌غه‌م وه زه‌مان ئاوستره له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م شێعره له جیهانی مێشکم له‌و سێشهممۆیانی که به داوی جیهانی پرسیارێکه‌وه هه‌ڵواسران تا ئاو جیهان ئه‌من کێم ؟ له ئێستای چ رۆژێکه‌وه ده‌مپرسی ؟ به کام ژانه‌وه ته‌فه‌کور ده‌زێت ؟ ئه‌ی ئه‌قلی ناڵ کراو به گه‌رمای ژنێکی بی باران به فه‌لسه‌فه‌ی رۆژێکی فێ گرتوو چوارشهممۆیهکی بێداد سیاسی و سروودی تیمی میلی قه‌له‌کان (( غیر قابل قبول )) یێک پێ هه‌ڵده-ستم و غاردهدهم به تیتری پاسارییه‌ک دا : victory له رێپێوانێکی خه‌واڵو دا گهوزیوم مه‌رگ دزراوم هیچی وه سه‌نگه‌ری خواسته‌کانم چۆل من له کام دێری ئه‌م شێعره دا تهقیومهتهوه ؟ پێنجشه‌ممۆ داهات و ئینسانی نیوگه‌ز نه‌ویتر له جیهان دردۆنگی پاساریهکی نیو هاوین دره‌نگ تر له ئوستوره هێشوه نیگای ژنێکی نیو شێعر باڵغ تر له سیاسه‌ت رۆژه‌کانم پڕ بوونه‌وه و پیرم ده‌بن ئه‌و ساڵانه‌ی پڕم ناکه‌ن له هه‌نار و له جه‌نگه‌ی هه‌نار کووشینا مێشکم ناگا و فیچقه ده‌کا هه‌ینی و ته‌حتیل
هه‌ینیه‌کانی باوێشک ئاوێژ کاوێژ ده‌که‌م حه‌وتوی هیچی و گۆشه‌ی برینێکی خه‌مۆک ئه‌ی ئینسانی ته‌حتیل به خۆت ئینسانی وون به پرسیار و شاراوه به کۆد و سێریاڵ خه‌ساو به تیئۆری و مردن This file not found . . . |
|
+ نوشته شده در
شنبه 1390/01/27ساعت 12:48 توسط عوبێد |
|
|
ئاڵترناتیڤی من
ده‌ستم له کڕێوه‌ی سینگت و لێوم له به‌سته‌ڵه‌کی گۆنات ئااااااااخ له قوڕگی ئه‌م شه‌ڕابه دا خه‌ریکه چ ڕازێک ده‌منۆشێ به‌م دره‌نگانه هه‌میشه شتێک ماوه و شتێک هه‌یه بۆ گوتن هه‌میشه که‌سێک ده شێعرێک دا شوێنه‌وونه |
|
+ نوشته شده در
شنبه 1390/01/27ساعت 12:45 توسط عوبێد |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
|
| پیوندهای روزانه |
|
ساهی مراد عه‌زیزی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی چرا عومه‌ر ئیمام واحید حه‌سه‌نی مراد باپیرپور عوبێد سورخابی آرشیو پیوندهای روزانه |
| نوشته های پیشین |
|
90/11/01 - 90/11/30 90/09/01 - 90/09/30 90/08/01 - 90/08/30 90/04/01 - 90/04/31 90/02/01 - 90/02/31 90/01/01 - 90/01/31 |
|
RSS
|